
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەت ئامادەکاری دەکات بۆ دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان بەر لە وەرزی سەرما و ئەولەویەت ناوچە ساردەکان دەبێت.
جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “بەر لە هاتنی وەرزی سەرما و سۆڵە نەوتی سپی بەپێی میكانیزمێكی گونجاو بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشكەین و سەرەتاش لە ناوچە ساردەکانەوە دەستپێدەکات”.
ئەوە لەکاتێکدایە نرخی نەوتی سپی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بەجۆرێک ئێستا نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتووەتە 265 هەزار دینار.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە