جیهانهەواڵ

فڕۆکەیەک کەوتووەتە خوارەوە و تەواوی سەرنشینەکانی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستداوە

میدیاکانی بەڕازیل بڵاویانکردەوە، فڕۆکەکە لە ناوچەی ئاپیکاسی سەربە ویلایەتی ماتۆ گرۆسۆ کەوتووەتە خوارەوە و تەواوی سەرنشینەکانی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستداوە.

باسک نێت

بەرپرسانی بەڕازیلی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەیان بەوە کرد دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە گڕی گرتووە و ئەو پێنج کەسەی تیایدا بوون گیانیان لەدەستداوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە تەرمی قوربانییەکان گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی داد بەمەبەستی دیاریکردنی ناسنامەکانیان، ئەوەشیان خستەڕوو کە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

لە سەرەتای ئەم مانگەشدا، لە شاری ڤینهیدۆی باکووری ساوپاولۆ فڕۆکەیەکی گەشتیاری کەوتوخوارەوە و، بەهۆیەوە 57 گەشتیار و چوار تیمی فڕۆکەوانی گیانیان لەدەستدا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close