
حەیان عەبدولغەنى، وەزیرى نەوتی عێراق لە چاوپێککەوتنێکدا ڕایگەیاند، هیچ کێشە و ئاستەنگییەکى هونەرى نییە لە بەردەم پرۆسەى پەرەپێدانى کێڵگە و پێگە دۆزراوەکان لە چوارچێوەى گەڕەکانى پێنجەم و تەواوکارى شەشەمى مۆڵەتپێدان، سەرجەم ئەو زانیارییانەشى کۆمپانیاکان پێویستییانە بەردەستە.
باسک نێت
ئاماژەی بەوەشکرد، تێکڕاى بەرهەمى چاوەڕوانکراو لە پێگەیەک بە 700 بۆ 750 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا مەزەندە دەکرێت، لەگەڵ وەبەرهێنانى رۆژانەى 850 پێ سێجا لە گازى سروشتى. بەڵام پێشبینى دەکەن ئاستى راستەقیینە زیاتربێت لە ئاستى مەزەندەکراو.
ئاشکراشیکرد، وەزارەتی نەوت پلانی هەیە تا سەرەتای ساڵی 2028 بە تەواوی سوتانی غاز ڕابگرێت، و هەمو ئەو غازەی بەرهەم دێت بۆ بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا و پیشەسازییەكانی دیكە بەكاربهێنێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە