
رەجەب تەیب ئەردۆغان:
دەزگای هەواڵگری وڵاتەكەمان کاردەکات بۆ خێراکردنی پرۆسەی داماڵینی چەک
باسک نێت
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا دەڵێت، دەزگای هەواڵگری وڵاتەكەمان کاردەکات بۆ خێراکردنی پرۆسەی داماڵینی چەک، راستییەکەش ئەوەیە، وەک چۆن کەسانێک هەبوون کە هەر لە سەرەتاوە بانگەشەیان بۆ دەکرد و ماندوو نەناسانە کاریان دەکرد بۆ سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە، هەروەها کەسانێک هەبوون لێی ناڕازی بوون.
ئەردۆغان، لەكاتی گەڕانەوەیدا لە گەشتەكەی لە كازاخستان لەناو فرۆِكەكەیدا بە رۆژنامەنوسانی وت، سەرەڕای ئەو سەختییانەی کە روبەڕوی دەبنەوە، پرۆسەکە گەیشتووەتە ئەم قۆناغە، ئێمە پێداگرین و ئەو کەسانە دڵخۆش ناکەین کە “تورکیایەکی بێ تیرۆر”یان ناوێت، ئێمە ئیرادەمان هەیەو دەرفەتیان پێ نادەین.
وتیشی، نیەتمان پاكەو رێگاکەمان راستە و ئەنجامەکانمان ئەرێنی دەبێت، بێ گومان ئامانجی خۆمان کە “تورکیایەکی بێ تیرۆر”ە، بە شكۆوە بەسەر هەموو ئاستەنگەکاندا سەردەكەوین.




