كوردستانهەواڵ

وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی: کۆچی گەنجانی کورد بۆتە چیرۆکێکی تراژیدی و دەسەڵاتیش لێی بێباکە

د. عبداللە وەرتی، وتەبێژی فەرمی بزووتنەوەی ئیسلامی لە راگەیاندراێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژە بەوە دەکات: تراژیدیاو مەرگەساتی کۆچی گەنجانی کوردستان بۆ ئەوروپا ئەوەندە ناخ هەژێن و بە ئازارە دڵی هەر مرۆڤێکی بەویژدان دەهەژێنێ، بەڵام بەداخەوە کار ناکاتە سەر هێزەکانی دەسەڵات وحکومەت هەر هیچ نەبێ تۆزێك بەخۆیاندا بچنەوەو بیرێك لەژیان وگوزەرانی خەڵک بکەنەوە، هەلی کار بڕەخسێنن بۆ ئەو هەموو گەنج ولاوە بێکارە کە لە ناچاری و بۆگەیشتن بەژیانێکی کولە مەرگی ڕێگەی مەرگ دەگرنەبەر.

دەشڵێت:” باوەڕناکەم هیچ گەلێک وەک گەلی کوردستان بێخاوەن بێت کە بە بەرچاوی جیهانەوە کۆچی بەلێشاو بکات بۆ وەڵاتان حکومەت و هێزەکانی دەسەڵاتیش ئاوا بێ باک وبێخەمبن بەرامبەر هاوڵاتیەکانیان.

سەبارەت بە بێدەنگی حکمەتی هەرێمیش وتەبێژی بزووتنەوە راشیگەیاند: چۆن شەرم ناتانگرێ ئەم هەموو چیرۆک و رووداوە ناخۆشانەی کە دەیبیستن لە کۆچبەرانی کورد بۆ وەڵاتانی بیانی پێم وایە ئەبێ باجی گەورە بدەن لە بێ خەمی و لەو بێباکیەی کەهەتانە بەرامبەر بەژیان وچارەنووسی ئەم هەموو گەنج ولاوەی خەڵکی کوردستان.

تراژیدیاومەرگەساتی کۆچی گەنجانی کوردستان بۆ ئەوڕوپا ئەوەندە ناخ هەژێن و بەئازارە دڵی هەر مرۆڤێکی بەویژدان دەهەژێنێ بەڵام بەداخەوە کار ناکاتە سەر هێزەکانی دەسەڵات وحکومەت هەر هیچ نەبێ تۆزێك بەخۆیاندا بچنەوەو بیرێك لەژیان وگوزەرانی خەڵک بکەنەوە، هەلی کار بڕەخسێنن بۆئەو هەموو گەنج ولاوە بێکارە کەلەناچاری و بۆگەیشتن بەژیانێکی کۆلە مەرگی ڕێگەی مەرگ دەگرنەبەر، باوەڕناکەم هیچ گەلێک وەک گەلی کوردستان بێ خاوەن بێت کە بەبەرچاوی جیهانەوە کۆچی بەلێشاو بکات بۆ وەڵاتان حکومەت وهێزەکانی دەسەڵاتیش ئاوا بێ باک وبێخەمبن بەرامبەر هاوڵاتیەکانیان، چۆن شەرم ناتانگرێ ئەم هەموو چیرۆک وداستانەی کەدەیبیستن لە کۆچبەرانی کورد بۆ وەڵاتانی بیانی پێم وایە ئەبێ باجی گەورە بدەن لە بێ خەمی وبێباکیەی کەهەتانە بەرامبەر بەژیان وچارەنووسی ئەم هەموو گەنج ولاوەی خەڵکی کوردستان. 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close