جیهانهەواڵ

ئەمریکا جارێکی تر هەڕەشە لە ئێران دەکات

باسک نێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا رایگەیاند، هێرش بۆ سەر حوسییەکان بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی مەترسی لەسەر ئازادی کەشتیوانی دروست ناکەن.

ترەمپ، لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “تروس سۆشیال” نوسویەتی: بژاردەی بەردەم حوسییەکان روونە: واز لە هێرشكردن بۆ سەر کەشتییە ئەمریکییەکان بهێنن، واز لە هێرشكردن دێنین بۆ سەرتان. بەپێچەوانەوە، ئێمە لەسەرەتاداین، ئازارە راستەقینەکە هێشتا نەهاتووە، چی بۆ حوسییەکان یان بۆ سەرپەرشتیكارەكانیان لە ئێران.

هەر لە چوارچێوەی هەڕەشەكانی ئەمریكادا بۆ سەر ئێران، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راگەیاند، لەبەرچاو نەگرتنی پێشنیازەکەمان لەلایەن رژێمی ئێرانەوە، ناچارمان دەکات رێوشوێنی زۆر خراپی لەبەرامبەر بگرینەبەر.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە كەناڵی “الحدث” وتووە، هەڵسوکەوتی ئێران لە سەرانسەری جیهان، هەڕەشە لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانمان دەکات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close