کاتی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و لوبنان ڕاگەیەندرا
باسک نێت
ڕەزاق سەعداوی وەزیری گواستنەوەی عێراق ؛
هەفتەی داهاتوو گەشتی ئاسمانی نێوانی عێراق و لوبنان دەست پێ دەكەنەوە.
هەفتانە حەوت گەشت لەنێوان بەغدا و بەیرووت ئەنجام دەدرێن.
ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنان، چەند ڕۆژێكە دۆخی لوبنانی بەرەو ئاسیبوونەوە بردووە، بەڵام تا ئێستا هێرشەكان لە نێوان هەردوولا بەتەواوی نەوەستاون.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە