جیهانعێراقكوردستانهەواڵ

ئەردۆغان پاش ١٢ ساڵ بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بۆچی دێت

باسک نێت

‎بڕیارە 22ی ئەم مانگە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا جارێکی دیکە بە سەردانێکی فەرمی لە پاش 12 ساڵ بێتە بەغداد و لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەیی و بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە، چەند پرسێکیش تاوتوێ دەکرێت.

‎بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی باسک نێت ” چەند پرسێکی وەکو زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی،و هەناردەکردنەوەی نەوت و گازی سروشتی و ئاو، لە عیراق تاوتوێ دەکات.

‎باسک نێت ئەوەشی زانیوە” دوای سەردانەکەی بۆ بەغداد، لە گەڕانەوەیدا سەردانی هەولێری دەکات و لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەوێدا کۆدەببیتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close