ئابووریعێراقكوردستان

گۆرانکاری لە بەشەخۆراکدا دەکرێت

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند دەستیان بە دابەشكردنی بەشەخۆراك كردووە بەسەر پارێزگاكاندا بۆ دابەشكردنی بەشەخۆراكی شەشەمی ئەمساڵ، كە پێكهاتووە لە ٦ ماددەی خۆراكی بۆ هەر هاووڵاتییەك.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دوو ملیۆن کیسە ئارد بۆ بریکارەکان دابین دەکات و دابەشکردنێكی یەكسان لە سەرانسەری پارێزگاکان مسۆگەر دەکات.

هاوکات، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاندووە، لە ٥ی ئەم مانگەوە دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی شەشەمی ئەمساڵ بەسەر بركارەكانی خۆراك دەكرێت و پاشان دەدرێتە هاووڵاتیان.

وتیشی، “چەند مانگێكە برنج بۆ دوو كیلۆ و نیو كەم كراوەتەوە، بەڵام زیاد دەبێـتەوە و بۆ هەر هاووڵاتییەك دەبێتەوە بە سێ كیلۆ برنج، هاوكات بۆ بەشەخۆراكی شەشەم، بۆ هەر هاووڵاتییەك یەك كیلۆ نیسك دەدرێت و ئەو مانگە ئارینۆك (لەتكەنۆك) نادرێ و مادەكانی تر، هاوشێوەی مانگەكانی دیكە دەدرێن”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close