جیهانهەواڵ

ئێران “رێگه‌ناده‌ین ته‌نانه‌ت یه‌ك گه‌ردیله‌ له‌ مادده‌ ئه‌تۆمییه‌ پیتێنراوه‌كانمان ببرێته‌ ده‌ره‌وه

“رێگه‌ناده‌ین ته‌نانه‌ت یه‌ك گه‌ردیله‌ له‌ مادده‌ ئه‌تۆمییه‌ پیتێنراوه‌كانمان ببرێته‌ ده‌ره‌وه”‌

باسک نێت

موحسین ره‌زایی ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران:

رێگه‌ ناده‌ین ته‌نانه‌ت یه‌ك گه‌ردیله‌ له‌ مادده‌ ئه‌تۆمییه‌ پیتێنراوه‌كانمان ببرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

هه‌ر هێرشێكی نوێ بۆسه‌ر ئێران لێكه‌وتی ده‌بێت و به‌ به‌ئامانجگرتنی بنكه‌ دوره‌كانی ئه‌مریكا وه‌ڵام ده‌درێته‌وه‌.

له‌ئێستادا تاران و واشنتۆن هیچ دانوستانێكیان نییه‌.

پێویستمان به‌و مادده‌ پیتێنراوانه‌ هه‌یه‌ بۆ دیزاینكردنی ئه‌و كه‌شتی و ژێرده‌ریاییانه‌ی كه‌ به‌ وزه‌ی ئه‌تۆمی كارده‌كه‌ن.

تاران به‌ مۆسكۆی راگه‌یاندووه‌ كه‌ مادده‌ ئه‌تۆمییه‌ پیتێنراوه‌كانی هه‌ر له‌ ئێران ده‌مێنێته‌وه‌و خۆمان به‌كاری ده‌هێنین.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close