عێراقهەواڵ

هێندەی نەمابوو شەوی سێ‌ شەممەی رابردوو عێراق بكەوێتە بەر هێرشی ئیسرائیل

ئێران هەڕەشەی جەنگی سەرتاسەری كرد
باسک نێت

رۆژنامەی (الشرق الاوسط): باسک نێت

هێندەی نەمابوو شەوی سێ‌ شەممەی رابردوو عێراق بكەوێتە بەر هێرشی ئیسرائیل، لە دوای وەڵامەكەی ئێران، ئەگەر فشاری نێودەوڵەتی نەبوایە، دوای دوو پەیامی جیاواز لە ئێران و ویلایەتە یەكگرتووەكانەوە.

پێشتر سەرچاوە عێراقییەكان رایانگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی گفتوگۆی لەبارەی راپۆرتێكی ئەمنیی كردووە كە تیایدا هاتووە، ئیسرائیل بەنیازە دەیان پێگەو كەسایەتی بكاتە ئامانج.
سەركردەیەكی عێراق ئاشكرایكردووە: راپۆرتە ئەمنیەكان گەیشتونەتە دەزگا حكومی و سەركردەی حزبەكان، بەوەی وەڵامدانەوەی ئێران دەبێتە هۆی خێراكردنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەو دامەزراوە عێراقییەكان.

هەڵسەنگاندنە ئەمنیەكانیش پێانوابووە رۆژی سێ‌ شەممە، ئەگەری وەشاندنی گورزەكانی ئیسرائیل لە عێراق چاوەڕوانكراوە.
تەنانەت پێش وەڵامەكەی ئێرانیش، گروپە چەكدارەكانی عێراق گۆڕانكاری خێراو گەورەیان ئەنجامداوە لە شوێنەكانیان، بەتایبەت لە باكوری پایتەخت و خۆرئاوای.
دوو پەیامە جیاوازی زئێران و ئەمریكا رێگەی گرت لە هەڵكشانی دۆخەكە لە عێراق بەشێوەیەكی كاتی.

پەیامەكەی ئێران كە هاوپەیمانی شیعەكانیش پشتیوانیان كردووە، هەڕەشەیەكی راستەوخۆی تیادابووە بە هەڵگیرساندنی شەڕی سەرتاسەری لەناوچەكە، ئەگەر دامەزراوەكانی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە بكرێنە ئامانج.
سەرۆكی حكومەتی عێراق و چوارچێوەی هەماهەنگیش سەرقاڵی پەیوەندییەكی چڕبوون و بە لایەنەكان راگەیاندووە، كێشكردنی عێراق بەرەو جەنگ لە بەرژەوەندی هیچ لایەكدا نییە.

ناردنی ئەو پەیامە لەوكاتەدا ئامانجی پاراستنی عێراق بوو، كە بەوتەی سەركردەیەكی عێراقی، وانەی تێكشاندنی حزبوڵا بۆ ئێران زۆر بە ئازاربوو، نایەوێت لە عێراق دووبارەببێتەوە.
هاوشانی ئەوەش، پەیامی ئەمریكا بۆ عێراقییەكان ئەوە بووە، كە واشنتۆن ئیسرائیل راناگرێت ئەگەر ببیەوێت گوزر لە هەڕەشەكان بوەشێنێت لەناو خاكی عێراق، بەڵام فشاری لە تەلئەبیب كردو رێگەی نەدا پەلاماری ئێران بدات یان لایەنی كەم دوایخست.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close