عێراقكوردستانهەواڵ

لە سەرەتای ساڵی 2025ەوە کارتی زانیاری دەبێتە ئەلیکترۆنی و بە کارتی نیشتمانییەوە دەبەسترێتەوە

42 ملیۆن و 10 هەزار کارتی نیشتمانی لە عێراق دەرهێندراون و سەرەتای ساڵی نوێش کارتی زانیاری دەبێتە ئەلیکترۆنی و بە کارتی نیشمانییەوە دەبەسترێتەوە.

باسک نێت
عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق:

تا ئێستا 42 ملیۆن و 10 هەزار کارتی نیشتمانی دەرهێندراون. 93٪ی عێراقییەکان لە کارتی نیشتمانی تۆمارکراون.

38 فەرمانگەیان لە نێوخۆی عێراق و 7 ناوەندیان لە دەرەوەی وڵات هەیە

چەندین ناوەندی دیکە لە دەرەوەی وڵات دەکەینەوە.

سێ ملیۆن و 600 هەزار کەرتی نیشتمانی رەنگاوڕەنگ دەرهێندراون.

لە سەرەتای ساڵی 2025ەوە کارتی زانیاری دەبێتە ئەلیکترۆنی و بە کارتی نیشتمانییەوە دەبەسترێتەوە .

ئەو کارتە دەبێتە جێگرەوەی بەڵگەنامەکانی (رەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی )، 20 نهێنی كەسی هەر تاکێک لەخۆدەگرێت و‌ ساختەكردنی ئەستەمە.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close