
کەناڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاند، “ئێران بەنیازە وەڵامێکی یەکلاکەرەوە و بە ئازاری هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بداتەوە.”
باسک نێت
کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: “ئێران بەنیازە وەڵامێکی یەکلاکەرەوە و بە ئازاری هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بداتەوە و ئەگەری زۆرە ئەمە پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا لە 5ـی تشرینی دووەمی مانگی داهاتوو ڕوو بدات.”
لەلایەکی دیکەوە، عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران لە یەکەم وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیلدا، لێدوانێکیدا ڕایگەیاند: “نە پێویستە زیادەڕەوی بکرێت و نە بە کەم سەیر بکرێت.”
ئەمە لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی 26-10-2024 ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران و دانیێڵ هەگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، “فڕۆکەکانمان خەریکن چەند هێرشێکی ورد دەکەنە سەر پێگە سەربازییەکانی ئێران.”
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە