
نێوەندگرانی ئەمەریکا کار لەسەر پێشنیارێک دەکەن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان کە بە ئاگربەستی 60 ڕۆژە دەستپێدەکات، بەڵام ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەکانی.
دوو سەرچاوەی باڵا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند، ماوەی دوو مانگەکە بۆ جێبەجێکردنی تەواوەتی بڕیارنامەی 1701ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە، کە لە ساڵی 2006 پەسەندکرا بۆ ئەوەی باشووری لوبنان دوور بخرێتەوە لە شەڕی چەکداری لە دەرەوەی کۆنترۆڵی دەوڵەت.
دوایین هەوڵەکان لە کاتێکدایە کە ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیل دژی حزبوڵا لە لوبنان بەردەوامە لە فراوانبوون. سوپای ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە فەرمانی بە دانیشتوانی ناوچەی بەعلبەک کرد ناوچەکە چۆڵ بکەن، کە دەیان هەزار موسڵمانی لوبنانی تێدا نیشتەجێن و زۆربەیان شیعەن و ژمارەیەکی زۆریان لە ناوچەکانی دیکەوە هەڵاتوون.
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە