كوردستانهەواڵ

سلێمانى؛ سێ کەس بەتۆمەتى تەقەکردن دەستگیرکران

بەتۆمەتی تەقەکردن و بریندارکردنی سێ کەس، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی کوردسات سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد.

بەرێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى بڵاویکردەوە، پاش ئاگادارکردنەوەی ھێزەکانی پۆلیس لە ڕوداوێکی تەقەکردن و برینداربونی سێ کەس لەیانەیەکی شەوانەدا، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی کوردسات گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا ھەرسێ تەقەکەرەکە دەستگیربکەن.

پۆلیسى سلێمانى راشیگەیاندوە، لەئێستادا ھەرسێ تۆمەتبار (چ، ج، م) و (ر، ج، م) و (ھ، ع، م) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەکانی (405) و (31) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close