ئابووریعێراقهەواڵ

لێدوانی کۆمپانیای سۆمۆ لەبارەی ڕێککەوتنی هەولێر وبەغدا

لێدوانی کۆمپانیای سۆمۆ لەبارەی ڕێککەوتنی هەولێر وبەغدا

باسک نێت

عەلی نزار، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای (سۆمۆ) بۆ کەناڵی عێراق 24 :

ڕێککەوتنی نەوتی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان مێژووییە و لە بەرژەوەندی هەموو وڵات دایە، لەم کاتەشدا داهاتی نەوتی کوردستان دەچێتە هەژماری بانکی ناوەندی عێراق لە بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا و دواتریش ڕاستەوخۆ دەچێتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.

لە بەرامبەریشدا بڕی 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، نەوت بە کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لە کوردستان دەدرێت.

کۆمپانیای ود ماکێنزی کە وەک کۆمپانیای ڕاوێژکاری بۆ دیاریکردنی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی کوردستان دیاریکراوە، بەمزووانە دەچێتە کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان و نرخی تەواوی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت دیاری دەکات، بۆیەش باوەڕی وایە ئەم ڕێککەوتنە لە داهاتوودا دەبێتە بنەمایەکی سەرەکی بۆ دەرچواندنی یاسای نەوت و غاز.

نەوتی قورسی بەسڕە بە چوار دۆلار کەمتر لە نەوتی برێنت دەفرۆشین، بەڵام نەوتی کەرکووک و کوردستان هاوشێوەی برێنتە و بە هەمان نرخ لە بازارەکانی جیهان ساغ دەکرێتەوە.

بەهیچ شێوەیەک ڕێککەوتنی نەوت بەرامبەر ئاومان لەگەڵ تورکیا نییە، بەڵکو هاوشێوەی ڕێککەوتن لەگەڵ چین، ڕێککەوتێکیش لەگەڵ تورکیا کراوە کە کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە بەنداو دروستبکەن و سیستمێکی بەهێز بۆ بەڕێوەبردنی ئاو و کۆنتڕۆڵکردنی بەهەدەردانی دروستدەکەن، لە بەرامبەریشدا سندووقێک دادەنرێت و لە پارەی فرۆشتنی نەوت پارە بۆ پڕۆژەکانی ئاو دابین دەکرێت.

پڕۆژەمان بۆ فرەجۆرکردنی هەناردەی نەوت هەیە، لەوانەش هێڵی بۆری بەسڕە- حەدیسە، هەناردەی نەوتی بەسڕە لەڕێگەی تورکیا و سووریا و لوبنانەوە.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close