
لەبری موچەی مانگی ٧، حکومەتی عێراق موچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی شارستانی هەرێم دەنێرێت
باسک نێت
حکومەتی عێراق، ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێمی کوردستانی دەنێرێت، موچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی شارستانی هەرێمی کوردستانە نەک موچەی مانگی تەموز.
کێشەکی نوێ لە نێوان هەرێم و بەغدا سەری هەڵداوەو حکومەتی عێراق تەنیا بڕی ٣٥ ملیار و ٤٢٦ ملیۆن دینار بۆ موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران دەنێرێت و بڕی ٥٥٠ ملیار دیناریش وەک موچەی فەرمانبەرانی شارستانی بۆ مانگی ئاب بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم دەنێرێت.
کێشەکە بەهۆی وردبینی لە پشکی هەرێم لە میزانییەی ”مراجعە” حکومەتی عێراق سەری هەڵداوەو عێراق تەنیا بڕی ٣٥ ملیار و ٤٢٦ ملیۆن دینار بە شایستەی هەرێم دەزانێت بۆ دابینکردنی موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم.
سەرهەڵدانی ئەم کێشەیە لە کاتێکدایە نزیکەی ٦٠ ڕۆژە فەرمانبەرانی هەرێم هیچ موچەیەکییان وەرنەگرتووەو نزیک دەبینەوە لە مانگی ٩، بەڵام فەرمانبەرانی هەرێم موچەی مانگی ٧ییان وەرنەگرتووە.
باسک نێت