عێراقكوردستان

سێ بازرگانى ترسناکی مادەى هۆشبەر دەستگیرکران

🔸بەرێوەبەرایەتیى نەهێشتنى مادەى هۆشبەرەکان لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردەوە، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا زانیاری ئەوەیان پێگەیشتووە کە بڕى پێنج کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ هێنراوەتە ناو شاری هەولێر، لێکۆڵینەوە و بە دواداچوونەکانیان دەستیپێکردووە.

🔹ڕاشیانگەیاندووە، توانیویان شوێنى دوو کەسى بیانى لە هۆتێلێک دەستنیشان بکرێت و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لە شەوی 5/ 6ـی 1ى 2024 توانرا سێ کەس دەستگیر بکەن.

🔸ئاماژە بەوەشکراوە، توانراوە بڕى پێنج کیلۆگرام مادەى هۆشبەر لە جۆرى کریستاڵ لەناو ئۆتۆمبێلەکەیان کە زۆر بە وردى شاردرابووەوە، دەستى بەسەردا بگیرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close