كوردستانهەواڵ

وەزارەتی پەروەردە بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن کۆدەبێتەوە

🔸سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم رایگەیاند، ھەوڵەکانی وەزارەتی پەروەردە چڕکراونەتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لەو ناوچانەی لەسەرەتای وەرزی خوێندنی ئەمساڵەوە بایکۆت تێیاندا بەردەوامە.

🔹ئەو سەرچاوە ڕاشیگەیاندووە، چەند رۆژی رابردوو کۆبوونەوە لەوبارەیەوە کراوە، بڕیارە ھەفتەی داھاتووش ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە کۆببێتەوە و یاداشت و داواکاری مامۆستایان بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران بکات.

🔸ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، داواکاری پلە بەرزکردنەوە و دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ لەو داواکارییانەن کە بە نوسراوی رەسمی رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close