
وەزیری دارایی عێراق:
نزیكەی 3 تریلیۆن و 300 ملیار دینار كورتهێنان هەیە بۆ دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی عێراق
باسک نێت
حەیدەر موتێری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتی نوسیویەتی، لەمیانی دیدارێكم لەگەڵ فالح ساری وەزیری دارایی، وتی، کورتهێنانی راستەقینە لە بودجەدا هەیە، بەو پێیەی مووچەی (فەرمانبەران + خانەنشینان + چاودێری كۆمەڵایەتی) دەگاتە 7 ترلیۆن و 800 ملیار لە مانگێکدا.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر 3 ترلیۆن درا بە هەندێک وەزارەت، لە ئێستادا ترلیۆن و نیوێكك لە وەزارەتی دارایی هەیە، هەوڵەکانیش لە ئارادایە بۆ تەواوکردنی بۆ یەک ترلیۆن و 650 ملیار بەمەبەستی خەرجکردنی مووچەی خانەنشینی.
دوای ئەوە هەوڵ دەدرێت بۆ کۆکردنەوەی پارە بۆ خەرجکردنی مووچەی ئەو وەزارەت و دامودەزگایانەی کە ماون (واتە کورتهێنانی ئێستا نزیکەی 3 ترلیۆن و 300 ملیارە).




