
هاوکارییەکانی تورکیا و عێراق لە بواری وزە، لە قۆناغی گواستەوە چووە قۆناغێکی گرنگتر و لە کەرکووک دەست بە چالاکی بەرهەمهێنانیش دەکرێت.
باسک نێت
بە هاوبەشیکردنی کۆمپانیای نەوتی تورکیا (TPAO) لە پەرەپێدان بە کێڵگەی نەوتی کەرکووک، هاوکارییەکانی تورکیا و عێراق لە بواری وزەوە چووە قۆناغێکی نوێی.
بە پێی ئەو ڕێککەوتنامەیەی کە بە ئامادەبوونی سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی عێراق عەلی زەیدی واژوو کراوە، کۆمپانیای نەوتی تورکیا بە پشکێکی لەسەدا ١٥ لە پاڵ کۆمپانیای bp و ConocoPhillips بۆ پەرەێپدان لە کێلگەکانی بابا، ئاڤانە، بای هەسەن و جمبوور چالاکی دەبێت.
بە پێی داتاکانی فەرمی لەو کێڵگانەدا بە گشتی ڕۆژانە ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێندرێت کە ١٣٣ هەزاری لە بای حەسەن، ١٠٧ هەزاری لە بابا و ئاڤانا و ٣٨ هەزاری لە جەمبوور و ٢٥ هەزاری لە کێلگەی خەباز بەرهەم دەهێندرێت.
پێشبینی دەکرێت کە لە قۆناغی یەکەمدا زیاتر لە سێ ملیار بەرمیل نەوت و پاڵیدا گاز بەرهەم بێت. کۆمپانیای bp قەبارەی یەدەگی نەوتی ئەو ناوچەیەی بە ٢٠ ملیار بەرمیل خەملاندووە.
ئەو ڕێککەوتننامەیە هاوکاتە لەگەڵ کۆتایی هاتنی ڕێککەوتننامەی هێڵی گواستنەوەی نەوتی عێراق بۆ تورکیا کە لە ساڵی ١٩٧٣ واژوو کراوە. هەردوو وڵات سەرقاڵی داڕشتنەوەی ڕێککەوتننامەیەکی نوێن کە جگە لە گواستنەوەی نەوت، لە بوارەکانی گازی سرووشتی، کارەبا و پەرەپێدان بە ژێرخانەکانی وزەش دەگرێتەوە. هەروەها پێشنیاز کراوە کە هێڵی گواستنەوەی بەردەست هەتا بەسڕە درێژ بێتەوە و بگاتە بەندەری جەیهان.
بەرپرسانی تورکیا ڕایانگەیاندووە کە عێراق بۆ هەناردەکردنی نەوتی خۆی پێویستی بە توانای هەناردەی ڕۆژانەی ٧٥٠ هەزار بەرمیل هەیە و ئەنقەرە ئامادەیی خۆی بۆ ئەو ئاستە نیشان داوە. لەبەرامبەردا سەرۆکوەزیرانی عێراق زەیدی ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی توانای هەناردەی ڕۆژانە هەتا ١ ملیۆن بەرمیل نەوت بۆ تورکیای هەیە.
شارەزایانی بواری وزە ئەو هاوبەشییەی کۆمپانیای نەوتی تورکیا (TPAO) بەرفراوانتر لە وەبەرهێنانێکی سەدای ١٥ دەزانن و پێیان وایە کۆمپانیای نەوتی تورکیا لە پاڵ کۆمپانیا زەبەڵاحەکانی بواری نەوت، پێگەی تورکیا لە لە پیشەسازیی وزەی جیهان بەهێز دەکەن.
بە باوەڕی ئەو شارەزایانە، ئەو پڕۆژەیە جگە لە بەهێزکردنی ئاسایشی وزەی تورکیا، داهاتی دەرەوەی کۆمپانیای نەوتی تورکیا زیاد دەکات و یارمەتیدەری ئەنقەرە دەبێت کە مەبەستێتی ببێتە ناوەندێکی وزەی جیهانی.
ئەوە هەروەها زەمینە خۆش دەکات کە کۆمپانیای نەوتی تورکیا (TPAO) لە پڕۆژەی گەورەتر لە بواری نەوت و گازی عێراق و وڵاتانی دیکەش بەشدار بێت




