
هێڵی کۆڕەک تیلیکۆم لە 14 پارێزگای عێراق ڕاگیرا
باسك نيت
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراق (CMC) ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆمی لە 14 پارێزگای عێراق ڕاگەیاند.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم بڕیارەی دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن پاش زنجیرەیەک هۆشداریدان و بەهۆی چارەسەرنەکردنی کێشە دارایی و یاساییەکانی کۆمپانیاکە و شایستە داراییەکانی دەوڵەت هاتووە، بەوهۆیەوە لە ئەمڕۆوە خزمەتگوزارییەکانی کۆڕەک لەو پارێزگایانە ڕاگیراون.
هاوکات کۆرەک تیلیکۆم لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت بڕیارەکە کارێکی زۆرەملێیە و بە نایاسایی ئەمە دەکەن
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




