
٤ڕۆژنامەنوس لەبۆردومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە شەهیدکران
باسک نێت
لە ئەنجامی بۆردوومانێکی ئیسرائیلدا بۆسەر نەخۆشخانەی ناسر لە خان یونس لە باشووری غەزە، چوار ڕۆژنامەنووس شەهیدبوون
بەپێی زانیارییەکان، ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە بۆردوومانەکەدا بوون بریتین لە حوسام میسری، کامێرامانی ڕۆیتەرز، محەمەد سەلامە، کامێرامانی جەزیرە، مەریەم ئەوبو دەقە، کە لەگەڵ ئاژانسی ئیندیپێندنت و عەرەبیە و ئاسۆشیەتدپرێس کاری دەکرد، لەگەڵ مەعاز ئەبوو تەها، ڕۆژنامەوانی تۆڕی ئێن بی سی ئەمریکی.
شایەنی باسە، ماوەی دووساڵە شەڕی نێوان ئیسرائیل و غەزە دەستی پێکردووە و لە ئەنجامی شەڕەکە ژمارەی کوژرا و بریندارەکان ڕوو لە هەڵکشانن، هەروەها زیاتر لە ٢٠٠ ڕۆژنامەنووس شەهیدکراون
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




