كوردستانهەواڵ

لەبارەى کامێرا جێگیرەکانی سەرپێچی شۆفێران ڕوونکردنەوە دەدرێت

فەرهاد گورون، بەرپرسى هۆبەى کامێراکان لە بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى رایگەیاندووە، خێرایی رێگەپێدراو بۆ کامێراکانى شەقامى بازنەیی مەلیک مەحمود 60 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، ئەو شوێنانەى تابلۆى 50 کیلۆمەترییان لێدانراوە لەناوچەکانى پەڕینەوەى پیادەڕەوەکانە بۆ ئەوەیە شۆفیر خێرایی کەمبکاتەوە.

دەشڵێت، ئەو ستونانەى بۆ کامێراى چاودێریى تیژڕەویى دانراون و بۆردەکانیان کامێراى تێدانییە، رۆژانە شوێنى کامێراکانى دیکە دەگۆڕدرێت و دەکرێتە ناو ئەو بۆکسانە، واتە مەرج نییە ئەمڕۆ بۆکسێک کامێراى تێدانەبوو سبەینێ هەمان بۆکس کامێراى تێدانەبێت.

پێشتریش هاتووچۆى سلێمانى ئاماژەی بەوەکردبوو، ئەو 23 کامێرایەى هاتووچۆ کە لەناوشارى سلێمانى کاردەکەن، کامێراى (یەک خاڵن) واتە تەنیا خێرایی ئەو کاتەى ئۆتۆمبێل دەخوێنێتەوە کە دەگاتە نزیکى کامێراکە نەک نێوان دوو کامێرا،

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close