كوردستانهەواڵ

سێ کەس دەستگیرکران، بازرگانییان بە جەستەی مرۆڤەوە کردووە

لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران كە بازرگانییان بە جەستەی مرۆڤەوە كردبوو.

دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس كە سێ‌ تۆمەتبار بازرگانی بە جەستەی مرۆڤەوە دەكەن، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن.

لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران :

ت، م، ج
م، ب، ك
س، ك، ش
بەناسنامە عەرەب، بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی (٢) لەیاسای نەهێشتنی بازرگانی كردن بەجەستەی مرۆڤەوە ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close