
باسک نێت – سلێمانی
سەرلەبەیانی ئەمرۆ سێ شەممە، مامۆستایانی خۆبەخشی ئاینی لە سلێمانی گردبونەوەو نیگەرانی خۆیان گەیاندە وەزارەتی ئەوقاف و حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان و داوایان كرد هاوشێوەی مامۆستایانی خۆبەخش لە وەزارەتی پەروەردە بكرێنە گرێبەست و مافەكانیان دابین بكرێت.
جێگەی باسە، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند كە مامۆستایانی خۆبەخش دەكرێنە گرێبەست.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە