
بەهۆی هێرشی گرووپەچەکدارە شیعەکانی عێراقەوە نزیکەی 30 ئیسرائیلی کوژران و بریندار بوون
باسک نێت
لە هێرشی گرووپە شیعە چەکدارەکانی عێراق بۆ سەر ئیسرائیل کە بە موقاومەی عێراق ناسراون 2 سەربازی ئیسرائیلی کوژران و 24 ی دیکەش بریندار بوون
سوپای ئیسرائیل لەگەڵ پشتراسکردنەوەی هەواڵەکە رایگەیاند بە درۆنی هیزەکانی نزیک لە ئێران و لە عێراقەوە هێرشەکە کراوەتە سەرمان
جەختیشی کردەوە بە بێ سزا و وەڵامێکی توند ئەم ڕووداوە تێناپەڕێت
هاوکات بەفەڕمی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەرپرسیاریەتی خۆی لە هێرشەکەی بەرزاییەکانی جۆلان راگەیاند کە ژمارەیەک سەربازی ئیسرائیلی تیدا کوژران و بریندار بوون
چاوەڕوان دەکرێت بەم نزیکانە ئیسرائیل گورزێکی کوشندە لەو گروپانە لە عێراق بدات ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشانەی دەیکەنە سەر ئیسرائیل
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە