عێراقكوردستانهەواڵ

سەنتەری میترۆ ئامارەکانی پێشێلکاری بەرامبەر بەڕۆژنامەنووسان بڵاوکردەوە

بەپێی ئامارێکی سەنتەری میترۆ، ساڵی ٢٠٢٣ بەراورد بەساڵی پێشووتر، ١٨٢ حاڵەتی پێشێلکاری دەرحەق بەڕۆژنامەنووسان کەمیان کردووە، لەساڵی ٢٠٢٣شدا، پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان لە ٤٣١ حاڵەتەوە بۆ ٢٤٩ حاڵەت کەمبووەتەوە.

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لەمافی ڕۆژنامەنووسان، لەمەراسیمی ساڵانەی ڕاگەیاندنی ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەنووسی لەکوردستان ڕایگەیاند:

🔷 ساڵی ٢٠٢٣ لەهەرێم، ٢٤٩ پێشێلکاری بەرامبەر ٢٤٧ ڕۆژنامەنووس و دامەزراوەی میدیایی ئەنجامدراون.

🔷 ٣٧ ڕۆژنامەنووس بێ بڕیاری دادگا دەستبەسەرکراون.

🔷 پێنج ڕۆژنامەنووس بەدەر لەیاسای ڕۆژنامەنووسی دەستگیرکراون.

🔷 ساڵی ٢٠٢٣ بەراورد بەساڵی ٢٠٢٢، ١٨٢ حاڵەتی پێشێلکاری کەمیان کردووە.

🔷 بەراورد بەساڵی ٢٠٢١ یش، ١٠٤ حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان کەمیان کردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close