ئەگەر موچە دوابكەوێت یان حكومەتی هەرێم پشكی خۆیان نەداتێ
باسک نێت
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت:
بودجەی ساڵی رابردوو روون بوو لەبارەی
پشكی هەرێم و مووچەی فەرمانبەرانی, حكومەتی فیدراڵی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەردەكات و رێوشوێنی یاسایی گونجاو لەوبارەیەوە دەگرێتەبەر.
فەیسەڵ نائیلی, ئەندامی لیژنەكە بە رۆژنامەی (صباح)ی راگەیاندووە: بودجەی ساڵی (2023) لەبارەی تەرخانكراوی دایی بۆ هەرێم و مووچەی فەرمانبەرانی روون بووە, بەو مانایەی لەحاڵەتی دواكەوتنی و نەدانی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە, یاخود نەدانی تەرخانكراوی دارایی بودجە پارێزگایەك, ئەوا ئەو پارێزگایە مافی ئەوەی هەیە بەشێوەیەكی فەرمی, داوا لە حكومەتی فیدراڵی بكات شایستەكانی لە تەرخانكراوی دارایی ببڕێت و بەشێوەیەكی راوستەوخۆ پێیبدرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە