كوردستانهەواڵ

دەستکرا بەدانانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەڕێگای ”تاسڵوجە- چەمچەماڵ”

سەر لە بەیانی ڕۆژی ۲٤ی تەمووز، کۆمپانیای ئێرلی فیوچەر دەستیکرد بەدانانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر ئەو ستونانەی ماوەی زیاتر لە ساڵێکە لەسەر ڕێگای ”تاسلوجە- چەمچەماڵ” دانراون.

باسک نێت – سلێمانی

کۆمپانیاکە ۲٨ کامێرا لە سلێمانیەوە تا بازگەی بانی مەقان لە چەمچەماڵ جێگیر دەکات و بە هەر ئاڕاستەیەک ۱٤ کامێرا و نێوانی هەر کامێرایەک نزیکەی پێنج کیلۆمەتر دەبێت.

خێرایی ڕێپێدراو چوارڕیانی سەرچنار تا تاسلوجە ٦۰ کیلۆمەتر و ٨۰ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێک و لە بازگەی تاسلوجە تا بازگەی بانی مەقان لە چەمچەماڵ خێرایی ڕێپێدراو ۱۰۰ کیلۆمەتر دەبێت و لە کاتی تێپەڕێن بەناو شارۆچکەکاندا خێرایی کەمتر دەبێتەوە. لە کاتی کەوتنەکاری کامێراکان شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە.

ڕێگای ”چەمچەماڵ- سلێمانی” قەرەباڵەخترین ڕێگای پارێزگای سلێمانییە کە شاری سلێمانی دەبەستێتەوە بە پارێزگای کەرکوک و بەغدا و باشور و ناوەڕاستی عێراقەوە.

دوای ڕێگای ”سلێمانی- دوکان” ڕێگای ”سلێمانی- چەمچەماڵ” دەبێتە دووەم ڕێگای پارێزگای سلێمانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵی تێدا بخرێتەکار.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close