كوردستانهەواڵ

روداوێكی هاتوچۆدا لەناو تونێلی دەربەندیخان (2) كەس گیانیان لەدەستدا

لە روداوێكی هاتوچۆدا لەناو تونێلی دەربەندیخان (2) كەس گیانیان لەدەستدادوای تيَثةرِبونى (7) كاتژمێر نەتوانراوە تەرمەكان دەربهێنرێن

باسک نێت – دەرزەندیخان

بەرەبەیانی ئەمڕۆ روداوێكی هاتوچۆ لە ناو تونێلی دەربەندیخان روویدا, بەوهۆیەوە دووكەس گیانیان لە دەستداوەو سێ‌ كەسی دیكەش برینداربوون.

روداوەكە لە ئاكامی كەوتنی تانكەرێكی نەوت بووة  بەسەر ئۆتۆمبیلێكی تایبەتدا, كە (30) تۆن نەفتای هەڵگرتووە.

بەگوێرەی زانیاریەكان, دوای تێپەڕبونی (7) كاتژمێر بەسەر روداوەكەدا,  تائێستا ئەو دووكەسەی گیان لە دەستداوە, لەناو ئۆتۆمبیلەكەدا ماونەتەوەو نەتوانراوە دەربهێرێن, سێ‌ كەسەى تریش كە سەرجەمیان لەناو ئۆتۆمبیلە تایبەتەكەدا بوون, گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.   

سلێمان محەمەد, قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە كەناڵی روداوی راگەیاندووە: بەهۆی مەترسی لە گڕگرتنی تانکەرەکە, كارەكان بە سستی بەڕێوەدەچن. 

 تاوەکو ئێستا هاتوچۆ لەنێو تونێلی دەربەندیخاندا راگیراوە, ئەو کەسانەی لە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەدا بوون, چواریان ئەندامی یەک خێزانن و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن، شۆفێرەکەش هەر خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە.

تیمەكانى فرياكةوتن لە تونێلی دەربەندیخانن و سەرقاڵی خاڵیکردنەوەی تانکەرەکەن, بۆ ئەوەی بتوانن بێ مەترسی گڕگرتن تەرمەکان لە ئۆتۆمبێلەدا دەربهێنن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close