كوردستانهەواڵ

ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆدەبێتەوە

باسک نێت – کەرکوک
لەسەر داوای محەمەد حافز, سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك, بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنەكە یەكەم كۆبونەوەی خۆی رێكبخات, لە دوای هەڵبژاردنی پارێزگارو سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگار.
خالید مەفرەجی, وتەبێژی حزبی سیادە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: حزبەكەیان سازش لەسەر مافی پێكهاتەی عەرەبی ناكات لە كەركوك, بۆیە لەگەڵ هاوبەشەكانی لە پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرەی توركمانی, بڕیاریداوە بایكۆتی دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگا بكات.
مەفرەجی جەختیكردووە, بایكۆتەكەیان گوزارشتە لە رەتكردنەوەی تەواوەتی دانان بە شەرعیەتی حكومەتی خۆجێی كەركوك.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close