كوردستانهەواڵ

زانیاری نۆێ لەبارەی هاوتاکردنی موچەی خانەنشینانی هەرێم

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەیەک لەلایەن سوودانی لەبارەی هاوتاکردنی موچەی خانەنشینانی هەرێم پێکهێندرا.

د.بڕیار رەشید ئەندامی لیژنەی ئابوری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراقەوە لیژنەیەک پێکهێندراوە و راسپێردراون بەمەبەستی هاوتاکردنی خانەنشینی موچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ عیراق لە چوارچێوەی یاسای یەکگرتووی خانەنشینی عیراقدا.

ئاشکراشیکرد، بەپێی یاساکە پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم 25٪ـی موچەی بنەڕەتیان لێببڕدرێت کە 10٪ـی لێبڕینەکە لە موچەی مووچەخۆرەکە دەبڕدرێت و 15٪ـشی حکومەت گرتوویەتیە ئەستۆ و لەماوەیەکی نزیکدا لیژنەکە دەستەبەکاردەبن

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close