موقتەدا سەدر داواى خۆپێشاندانى ملیۆنى دەکات
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتى نیشتمانیی شیعە داواى خۆپێشاندانى ملیۆنى بۆ پاڵپشتیکردنى گەلى فەلەستین دەکات.
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوای سەدر:باسک نێت
کە ئەو خۆپێشاندانە لە 17ى مانگى رەبیعولئەوەل (20ى ئەیلوول) لە گۆڕەپانى تەحریری بەغدای پایتەختی عێراق بکرێت، کە دەکاتە یەکەم رۆژى هەینى ئەو مانگە عەرەبییە.
ئەو خۆپێشاندانە مەدەنییانە دەبێت، بۆ ئەوەى دەنگیان بگاتە جیهان وەک هاوسۆزی و پاڵپشتییەک بۆ هاووڵاتییانى غە.ز.زە و دەڵێت: “تکایە کەمتەرخەم نەبن لەوەدا.”
داوا لە بەشدارانى ئەو خۆپێشاندانە دەکات بەگوێرەى توانا کفن لەبەر بکەن.
لە 7ى تشریمى یەکەمى 2023 ەوە شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەى حە.ما.سى فەلەستینى دەستپێکرد،
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە