
كەتیبەكانی قە*سام باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حە*ماس ڕایدەگەیەنێت “ئەمڕۆ هەینی لە گەڕەكی زەیتون لە غە*زە، ڕوبەڕوی هێزێكی دوژمن بوونەتەوە و زەرەر و زیانێكی زۆریان پێگەیاندوون” .
دەشڵێت “پاش گەڕانەوەی جەنگاوەرانمان بۆ سەنگەرەكانی خۆیان بەسەلامەتیی، پێنج كۆپتەر بۆ گواستنەوەی كەلاكی كوژراو و بریندارەكانیان گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەكە” .
هەر سەبارەت بەو ڕووداوە، سوپای داگیركەری زا*یۆنیی ئاشكرایدەكات “پێنج سەرباز لەو پێكدادانەدا كوژراون و 15 بۆ 15 سەربازی دیكەش زۆر بە سەختی برینداربوون كە برینەكانیان سەختە و ئەگەری ژیانیان زۆر كەمە” .
ئاماژەیبەوەشكردووە “كەلاكەكان بۆ نەخۆشخانەكانی (بئر السبع و تەلئەبیب و قودس) بە پێنج كۆپتەری سەربازیی گواستراونەتەوە” .
جگە لەمەش، سوپا تێكشكاوەكە ڕایدەگەیەنێت “لە 24 سەعاتی ڕابردوودا هەشت سەربازی دیكە لەلایەن چەكدارانی حە*ماسەوە برینداركراون كە برینی بەشێكیان سەختە” .
باسک نێت




