
لە فڕۆکەخانەی شاخالید ١٢ کەس کوژراون یەکێکیان ئەمریکییە
باسک نێت
دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی سعودیە:
ڕاگەیەندراوێکی بەدواداچوون سەبارەت بەو دەستدرێژییەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالیدی کردە ئامانج:
وەک بەدواداچوونێک بۆ ئەو بەیاننامەیەی سەبارەت بەو هێرشەی کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید لە ڕیاز دەرچووە؛ لە ئەنجامی هێرشەکەدا 12 کەس گیانیان لەدەستداوە.
لەوانە 4 هاووڵاتی، و نیشتەجێبووانی ئەم ڕەگەزنامانە: 2 کەس خاوەنی ڕەگەزنامەی بەنگلادیشی، 1 کەس خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەمریکی، 1 کەس خاوەنی ڕەگەزنامەی میسری، 1 کەس خاوەنی ڕەگەزنامەی ئوردنی، 1 کەس خاوەنی ڕەگەزنامەی سووری، 1 کەس خاوەنی ڕەگەزنامەی فەلەستینی، و 1 کەس خاوەنی ڕەگەزنامەی سوودانی.
هەروەها لە ئەنجامی هێرشەکەدا 309 کەسی دیکە بریندار بوون کە لە چەند نەخۆشخانەیەک چارەسەری پزیشکیی پێویست وەردەگرن و لەنێویاندا برینداری سەخت هەن.
دەستدرێژییەکە بووەتە هۆی زیانی ماددی کە ئێستا لە قۆناغی خەمڵاندن و دەستنیشانکردندایە..




