كوردستانهەواڵ

نوێ ترین زانیاری لەسەر زیانەکانی لافاوەکەی چەمچەماڵ

لە چەمچەماڵ و ناحیەی تەکیەو شۆڕش، رێژەی دابارینی باران بەشێوەیەکی زۆر بەلێزمە بووە لەماوەی (3) کاتژمێر لە نێوان (11 نیوەڕۆ بۆ دووی نیوەڕۆ)ـی رۆژی سێشەممە رێکەوتی 9ـی کانونی یەکەمی 2025، بڕی (80) ملم بووە، کە تەنیا لەو رۆژەدا 127.1 ملم باران لەچەمچەماڵ و لەتەکیە 173.5 ملم باریوە، کە بووەتە هۆی دروستبونی لافاوێکی بەهێز لەو ناوچانە.

زیانە سەرەتاییەکان بەم شێوەیەن:

دوو کەس گیانی لەدەستداوە.

(12) کەس بریندار بووە.

یەک کەس بێ سەر و شوێنە.

(600) ماڵ لەقەزای چەمچەماڵ و (600) ماڵ لەشۆڕش و (400) ماڵ لەتەکیە زیانی بەرکەوتوە و لەپارێزگای سلێمانی و بازیانیش چەندین ماڵ زیانیان بەرکەوتووە.

زیاتر لە (100) دوکان و کۆگا ئاو چووتە ناویان و (5) فەرمانگەی حکومی ئاویان تێچوەو کتێبخانەی چەمچەماڵ زیانێکی زۆری بەرکەوتوە.

کارەبا لە چەمچەماڵ بڕاوەو هێڵەکانی ئینتەرنێت کێشەیان تێکەوتوە و بنکەی کەشناسی قەزاکە زیانێکی زۆری بەرکەوتوە.

لەقەزای چەمچەماڵ زیان بە (8) قوتابخانە کەوتووە.

تەنها لە چەمچەماڵ نزیکەی (200) ئۆتۆمبێل زیانیان پێکەوتوە.

لەناحیەی شوان بەهۆی لافاوەوە (400) حەوزی ماسی و پرۆژەی ئاوی خاڵخاڵان ژێرئاو کەوتون.

لەهەرێم کە لەسنوری پارێزگای سلێمانی و شارەزورو چەمچەماڵ و دوکان و شارباژێڕو پێنجوێن، لە ناوەندەکانی خوێندن کراوە بە پشووی فەرمی بۆ ڕێکەوتی9ـی کانونی یەکەمی 2025.

دیواری قوتابخانەیەک لە تەکیە روخاو زیانێکی زۆر بەر قوتابخانەکە کەوت. و تەواوی دۆسیەی قوتابخانەکە لەناوچوە
باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close