جیهانهەواڵ

لە ئێران پێكدادانی چەكداری روویدا و سێ سەرباز كوژران

باسک نێت

لە خاڵێكی پشكنینی شاری فەهرەجی پارێزگای كرمان لەنێوان هێزە ئەمنییەكانی ئێران و چەكداراندا پێكدادان روویدا و سێ سەربازی ئێران كوژراون.

میدیای ئێران لە زاری هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بنکەی پشکنین و چاودێری شاری فەهرەج لە سەر رێگای زاهیدان – فەهرەج شەڕوپێكدادان لەنێوان هێزەكانی بنكەكە و چەكدارانی دیكەدا دروستبووە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە ئەنجامی شەڕوپێكدادانەكەدا سێ سەربازی هێزە ئەمنییەكانی ئێران و هاووڵاتییەكی مەدەنی كوژراون، بەڵام ئاماژەی بەكوژرانی چەكدارەكانی بەرامبەر نەكردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، دوای رووداوەكە هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووە، بەڵام هیچ زانیارییەكی لەسەر چەكدارەكان باسنەكراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close