
ئیسرائیل دەستی بە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە کردەوە و لە بۆردومانێکیدا بۆسەر گەڕەكی زەڕقا لە باكووری كەرتی غەززە دوو كەس شەهیدبوون و 13 کەسی دیكەش برینداربوون.
باسک نێت
ئاژانسی هەواڵی فەلەستین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی هەڵمەتەکانی ئیسرائیل بۆ سەر گەڕەکی زەرقا لە باکووری شاری غەززە، دوو کەس شەهیدبوون و 13 کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی زانیاریی میدیاكانی ئیسرائیل، سوپای ئەو وڵاتە بەنیازی “هێرشی نۆی ئەنجامبدات لە باكووری غەززە.
ڕۆژی یەكشەممە، 12-06-2024 سوپای ئیسرائیل بۆ ماوەیەكی كاتی ئاگربەستی لە غەززە ڕاگەیاند و بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە دەستیكردەوە بە هێرش و بۆردوومانەكان و بەهۆیەوە چەندین كەس بوونە قوربانی.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



