کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان راگەیاند، لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا، تاوەکو ئێستا 13 هاوڵاتی هەرێمی کوردستان کە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج چوونەتە سعودییە، گیانیان سپاردووە.
ئاشکرایکردووە، ژمارەی ئەو حاجیانەی هەرێم لە مەککە گیانیان لەدەستداوە 13 کەسە و چارەنووسی ژمارەیەکی دیکەش نادیارە، ئەوەش زیاترە لەو ژمارەیەی بە فەرمی راگەیەندراوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، لە ڕۆژی شەممەوە، ژمارەیەک حاجی کە بە ڤیزای یەک ساڵی گەشتیان بۆ سعودییە کردووە بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، “بێ وەڵام و بێ سەروشوێنن”.
روونیکردووەتەوە، بەپێی ئەو راگەیەندراوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر مردنی حاجیانی هەرێم بڵاویان کردووەتەوە تا ئێستا گیانلەدەستدانی 7 حاجی پشتڕاستکراوەتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە