جیهانهەواڵ

سوپای پاسداران: دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە دوورگەی “قشم” خرانە خوارەوە

سوپای پاسداران: دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە دوورگەی “قشم” خرانە خوارەوە
باسک نێت
​سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی ئێرانا بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە:

دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ناسواڵی (هەواڵگری) ئەمریکی لە جۆری (MQM-170) لە ئاسمانی باشووری دوورگەی قشم بە بەکارهێنانی سیستەمە پێشکەوتووەکانی جەنگی ئەلیکترۆنی هێزە ئاسمانییەکانی سوپا، خرانە خوارەوە.

لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەدا، سوپای پاسداران ڕایگەیاند کە خستنەخوارەوەی ئەم دوو فڕۆکەیە کۆی گشتیی ئەو فڕۆکە ئەمریکیانەی لەم جۆرە کە تا ئێستا لەلایەن ئەفسەرانی سوپاوە دەست بەسەرداگیراون یان خرانە خوارەوە، دەگەیەنێتە چوار فڕۆکە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close