جیهانهەواڵ

ڕشتنی خوێنی موسڵمانانی غەززە بەردەوامە تەنها ئەمرۆ دەیان شەهید و بریندار

ڕشتنی خوێنی موسڵمانانی غەززە بەردەوامە
تەنها ئەمرۆ دەیان شەهید و بریندار
باسک نێت

لە ئەنجامی زنجیرەیەک بۆردومانی ئاسمانی و مووشەکیی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر خانیونس، ڕۆژئاوای شاری غەززە و گوندی ئەلمەصدەر، حەوت هاووڵاتیی فەلەستینی شەهید بوون.

میدیا و سەرچاوە پزیشکییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهۆی پێکرانی ناوچەکانی نیشتەجێبوون، ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی بریندار بوون کە برینی بەشێک لە منداڵەکان لەوپەڕی مەترسیدایە.

ئەم پەلامارە نوێیانە هاوکاتە لەگەڵ ئاڵۆزییە سیاسییەکانی ناوخۆی ئیسرائیل دوای هەڵبژاردنی کنێست و بەردەوامیی ئەو جەنگەی لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ـەوە کەرتی غەززەی وێران کردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close