تەندروستیكوردستانهەواڵ

12 توشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٢٦٠) پشکنین ئەنجامدرا کە (١٧٦) لە شاری هەولێر و (٦٢) لە شاری سلێمانی و (٢٢) شاری دهۆك بوون. وە لە ئەنجامدا 22 توشبووی نوێ تۆمار کرا.

کە 10 لە توشبووەکان دانیشتووی پارێزگای سلێمانین و 12 توشبوو لە پارێزگای هەولێر.

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٢٦)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:
1. ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (٤٥٩٣) هاوڵاتین لە (٢٦) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٥٢٨) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٨٠٨) لە هەولێر، (٣٣٩) لە سلێمانی، (٢٣٣) لە دهۆك، (٣٧) لە هەلەبجە، (٣٢) لە گەرمیان، (٥٤) لە ڕاپەرین، (٢٥) لە کۆیە وە (٣٠٦٥) هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٣٣) هاوڵاتی.

2. لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٢٦٠) پشکنین ئەنجامدرا کە (١٧٦) لە شاری هەولێر و (٦٢) لە شاری سلێمانی و (٢٢) شاری دهۆك.
دەرەنجام (٢٢) تووشبووی نوێ تۆمارکرا:-

• دانیشتووی شاری هەو لێر(١٢) ، کە (٩) لەوان کەسوکار و بەرکەوتەی تووشووەکەی سێبیرانە و (٣) لەوان بەرکەوتەی قووتابیە تووشبووەکەی پێشووە کە کەرەنتین کرابوون.

• پارێزگای سلێمانی (١٠) ، کە(٢)لەوان دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، (١) دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ، (٧) دانیشتووی دەربەندیخان کە پێنج لەوان خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێ یە.

3. کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٧٦) تووشبووە، لەنێویاندا (١) مردن هەیە و (١٣) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان وە سوپاس بۆ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە مانەوەیان لە ماڵەکانیاندا جارێکی تر تکا دەکەین پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان ٢٢ی ئازاری٢٠٢٠

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close