به‌ناوی خوای گه‌وره
په‌یامێک بۆمسوڵمانانی کوردستان وزانایانی پایه‌به‌رز
الحمدلله والصلاة والسلام علي رسول لله واله
امابعد:
ده‌ستی نزاوپارانه‌وه‌به‌رزده‌که‌ینه‌وه‌بولای په‌روه‌ردگاری بێ ھاوتا که‌جیھان بپارێزیت له‌م په‌تاسامناکه‌و مسوڵمانان وخه‌لکی خوشه‌ویستی کوردستانیشمان به‌له‌ش ساغی وسه‌ربه‌رزی ئه‌م قه‌یرانه‌تی بپه‌ڕێنن.
ھه‌روه‌ھا ده‌ستی ماندوی تیمه‌پزیشکی یه‌کان و ھاوکاره‌کانیان ده‌گوشین و داواکارین له‌خودای گه‌وره‌بیان پارێزیت له‌ھه‌رناخۆشیه‌ک .
خۆشه‌ویستان ده‌رکه‌وت بۆھه‌موان که‌چۆن ده‌سه‌ڵاتی جیھانی مروڤ له‌ئاست ڤایروسیکی بچوک که‌شه‌ش ملیون جار بچوکتره‌له‌مروڤ ده‌سه‌پاچه‌و بێ ده‌سه‌ڵاته: ئومید ده‌که‌ین ئه‌م ڕاچڵه‌کاندنه ببێته‌مایه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان بولای خودای گه‌وره‌و ئاینی پاکی ئیسلامی عه‌زیز
خۆشه‌ویستان: له‌سه‌رڤایروسی کۆرۆنا ئه‌م ماوه‌یه به‌تێرو ته‌سه‌ل ھه‌م له‌ڕووی شه‌رع و ھه‌م له‌ڕووی ته‌ندروستی یەوه قسه‌ی باشی له‌سه‌رکراوه نامانه‌وێت دووباره‌یان بکه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌نده‌نه‌بێت که‌بیری مسوڵمانانی عه‌زیزی بخه‌ینه‌وه که پاراستنی گیانی مرۆڤ و ڕێکاره گونجاوه‌کان یه‌کێکه له مقائیدی شه‌ریعه‌ت وه‌که‌س لاری لیی نیه به‌ڵام ناکرێت به‌بیانوی ئه‌م ڤایرۆسه شه‌عائیره‌کان به‌تایبه‌ت نویژی جومعه بوه‌ستینرێت له‌وه‌زیاتر بۆیه ده‌کرێت چاره‌سه‌ری شه‌رعی بۆ ئه‌م گرفته بدۆزینه‌وه ئه‌ویش به‌رای ئێمه له‌م چه‌ند خاله‌دایه:
١-به‌رده‌وامی مانه‌وه‌ی خه‌لک له‌ناوماڵه‌کانیان و ده‌رنه‌چونیان به‌مه‌به‌ستی پاراستنیان
٢- مسوڵمانان ده‌کریت بچینه سه‌ر رای ئه‌و زانایانه‌ی که فه‌رموویانه ده‌کرێت نویژی جومعه‌له ٣ که‌سیش پیک بێت ئه‌وکاته له‌مزگه‌وته‌کان ته‌نھا ووتاربیژی جومعه و دووکه‌سی تر جومعه‌که ئه‌نجام بده‌ن و له‌ته‌له‌فزیون و توره‌کومه‌لایه‌تیه‌کان په‌خش بکرێت به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ .
٣- ھاوکات مسوڵمانان له‌ماڵه‌کانی خۆیانه‌وه‌ده‌ست نویژ بگرن و رووه‌و قیبله دابنیشن به‌بێ ده‌نگ وابزانن له مزگه‌وتن له‌گه‌ڵ مامۆستا شعائیره‌کان جی به‌جی بکه‌ن ونویژه‌که‌یان به جه‌ماعه‌ت ئه‌نجام بده‌ن له‌ریگه‌ی ته‌له‌فزیون یان ھه‌رئامیریکی تربێت .
٤- زانایان پێ یان وایه ئه‌مه‌چاره‌سه‌ریکی کاتی گونجاوه بۆ ئه‌م حاله‌ته زۆر زه‌رورانه ئه‌گینا ھیچ پاساوێک نیه بۆ ته‌رک کردنی شه‌عائیری خودا .
٥- إن شاءالله خوای گه‌وره‌خێری جومعه‌که و ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌که وه‌ک خۆی ده‌نوسێت له‌به‌ربونی عوزری شه‌رعی ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێکارانه‌جێ به‌جێ بکرێت له‌م کاته ناھه‌مواره‌دا …
به‌ھیوای تیپه‌راندنی ئه‌م دوخه‌و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌م ڤایرۆسه‌دا و شیفای زوو بۆ نه‌خوشه‌کان
وصلي الله على محمد واله
عرفان علی عبدالعزیز