جیهانهەواڵ

كۆشكی سپی:بایدن تووشی كۆرۆنا بووە

كۆشكی سپی:
بایدن تووشی كۆرۆنا بووە
خۆی دابڕیوەو ئەركەكانی بەتەواوی رادەپەڕێنێت
باسک نێت
كارین جان پییر, وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا, لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: بەگوێرەی ئەنجامی ئەو پشكنیانەی بۆی ئەنجامدراوە, دەركەوتووە سەرۆك تووشی پەتای كۆرۆنا بووەو, نیشانەو لێكەوتەكانی سوكن.
وتوشیەتی:بایدن خۆی دادەبڕێت و بەردەوام دەبێت لە راپەڕاندنی تەواوی ئەركەكانی لەو ماوەیەدا.
بەیاننامەكەی كۆشكی سپی, لەزاری كیڤن ئۆكۆنور, پزیشكی سەرۆكی ئەمریكا بڵاویكردووەتەوە, سەرۆك نیشانەكانی وەك هەڵامەت و كۆكەی هەبووە, لەگەڵ تەنگەنەفەسی, بەهۆی ئەوەی هەستی نەكردووە بەرەو باشبوون دەچێت, پشكنینی بۆ كراوەو ئەنجامەكەی پۆزێتڤ دەرچووە, بەوهۆیەوە خۆی دابڕیوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close