جیهانهەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئێران:  دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا مانایەكی نییە

وەزیری دەرەوەی ئێران:
دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا مانایەكی نییە

باسک نێت
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، رایگەیاند، دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا مانایەكی نییە، ئەوەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا وتی، گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ تاران بە باشتر دەزانێت بۆهەر دانوستانێكی چاوەڕوانكراوی نێوانیان.
عراقچیلە بەیاننامەیەکدا، کە وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ لایەنێک کە بەردەوام هەڕەشەی بەکارهێنانی هێزی کردوە، بە پێچەوانەی پەیاننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەربڕینی هەڵوێستی دژبەیەک، بێمانایە.
پێشتر مەسعود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاندبوو، وڵاتەکەی ئامادەیە لەسەر ئاستێکی یەکسان لەگەڵ ئەمەریکا گفتوگۆ بکات، بەبێ ئەوەی دیاری بکات کە ئایا تاران بەشداری وتوێژی راستەوخۆ دەکات یان نا.
پزشکیان ئاماژەی بەوەشكردبوو، ئەگەر لایەنی بەرامبەر دەیەوێت دانوستان بکات، بۆچی هەڕەشە دەكات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close