جیهانهەواڵ

بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بەندەری حەیفا لە ئیسرائیل کرایە ئامانج

گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “چەکدارانی گرووپەکە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 24ی ئایاری 2024، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بەندەری حەیفایان لە ئیسرائیل کردە ئامانج”.باسک نێت

دەشڵێت، بە ئامانجگرتنەکە “وەک درێژەپێدەری کارەکانمانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری و پاڵپشتیکردنی گەلەکەمان لە غەززە و لە کاردانەوەی ئەو کۆمەڵکوژیانەیە کە ئیسرائیل لە دژی هاووڵاتیانی مەدەنی فەڵەستینی کردووە، کە زۆربەیان منداڵ و ئافرەت و بەساڵاچووانن، بۆیە ئێمەش بەردەوام دەبین لە لەناوبردنی قەڵاکانی دوژمن”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close