باسک نێت
قوسەی سەفوان شارەزای دارایی وبانکی عێراقی ڕاگەیاند” پرۆسەی مامەڵەکردن بەدیناری عێراقی چەند مانگێک لەمەوبەر لەعێراق چووە بواری جێبەجێکردنەوە ومامەڵەکانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان هەموویان بە دینارن وهیچ مامەڵەیەک بە دۆلار نییە جا لە فرۆشتنی خانووبەرە یان ئۆتۆمبێل یان هەرشتێکی تربێت”.
سەفوان ئاماژەی بەوەشکرد،”بەڵام هێشتا بڕیارەکە تەنها لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ نەکراوە”.
سەبارەت بەنرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار، سەفوان وتی،” نرخەکانی دۆلار بەرە بەرە بەرەو خوارەوە دەڕۆن ونزیک دەبنەوە لەنرخی فەرمی ئاڵوگۆڕ وپێشبینی دەکەین تا سەرەتای ساڵی داهاتوو جیاوازیەکی کەم هەبێت لە نێوان نرخی بازاڕی هاوتەریب ونرخی بانکی ناوەندیی عێراق”.
سەفوان ئاماژەی بەوەشکرد،” نرخی ئاڵوگۆڕ لەعێراقدا پشت بە سەقامگیری بارودۆخی سیاسی وئەمنی دەبەستێت، تا زیاتر ئاسایش وسەقامگیری سیاسی بەردەوام بێت، دۆلار زیاتر دادەبەزێت وکردەوەکانی بانکی ناوەندیش ڕۆڵێکی چالاکیان هەبووە لە دابەزینی نرخی ئاڵوگۆڕدا”.
بەگوێرەی سەفوان،”مامەڵەکردن بە دۆلار لە ئێستادا، تەنانەت بۆ بازرگانان و هاوردەکاران لە ڕێگەی گواستنەوەی بانکییەوە ئەنجام دەدرێت، هیچ مامەڵەیەک بە پارەی کاش نییە وبانکی ناوەندیی عێراق دۆلار بەنرخی فەرمی پێان دەفرۆشێت، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەرێنییە لەسەر نرخی کاڵای بەکاربەر وخۆراک لە بازاڕدا بەجێهێشتووە”.
سەفوان وتیشی،”پێشبینی ئەوە دەکەین نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار پێش کۆتایی ئەمساڵ دابەزێت بۆ 142 یان 143 هەزار دینار بەرامبەر 100 دۆلار، ئەگەر دۆخی ئاسایش وسیاسی لەعێراق سەقامگیربێت”.