عێراقكوردستانهەواڵ

100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەدرێت بەم كەسانە

دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق و بانکی ناوەندیی عێراق رێککەوتن، بۆ ئەوەی هەردوو بانکی رەشید و رافیدەین دۆلار بە نرخی فەرمی بدەنە زیارەتکارانی حەج.

باسک نێت

18-05-2024 یەکەم کاروانی زیارەتکارانی عێراق، بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج گەیشتنە سعودیە.

ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 20-05-2024، دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند، بە بڕیاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەوەی ئاسانکاری بکرێ دۆلار بدرێتە زیارەتکاران، هەروەها سووربوونی بانکی ناوەندی لەسەر خزمەتکردنی زیارەتکارانی حەج، رێککەوتن کرا لقەکانی بانکی رافیدەین و رەشید دۆلار بدەنە زیارەتکاران.

رەشید و رافیدەین دوو بانکی حکومین. دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق دەڵێت، لە بەغدا 30 لقی بانکی رەشید و رافیدین و 8 لقیش لە پارێزگاکان، بەگوێرەی خشتەی گەشتی زیارەتکاران دۆلاریان دەدەنێ، هەروەها لەو پارێزگایانەشی نەتوانراوە لقی ئەو بانکانە بکرێنەوە، کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لەو پارێزگایانە دۆلا دەدەنە زیارەتکارانی حەج.

بەگوتەی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق، بانکی “الناسك الإسلامي” تاکە بانکە لە رۆژانی رابردوودا دەستپێشخەریی کردووە، رۆژانە دۆلار بداتە زیارەتکارانی حەج.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close