عێراقهەواڵ

مالیکى پەیامێک بۆ موقتەدا سەدر دەنێرێت


رۆژنامەی شەرقولئەوسەت ناوەڕۆکى پەیامێکى نورى مالیکى سەرۆکى دەوڵەتى یاساى بۆ موقەدا سەدر سەرۆکى رەوتى سەدر ئاشکراکردووە، کە لەبارەى هەڵبژاردنى داهاتوو ئاراستەى کردووە.

باسک نێت

بە گوێرەى زانیارییەکانى رۆژنامەکە، کە سودى لە چەند سەرچاوەیەکى نزیک لە سەدر بینیوە، ناوەڕۆکى پەیامەکەى مالیکى بۆ سەدر تایبەت بووە بە هەڵبژاردنى داهاتووى پەرلەمانى عێراق و هەوڵەکانى بۆ هەموارکردنەوەى یاساى هەڵبژاردن.

هەر بە گوێرەى زانیارییەکان، مالیکى دەیەوێت بۆچوونى سەدر لەبارەى هەڵبژاردنى داهاتوو، هەوڵەکانى هەموارکردنەوەى یاساى هەڵبژاردن بزانێت، بۆیە ئەو پەیامەى ئاراستە کردووە.

پێشتر رۆژنامەکە ئاشکرایکردبوو، کە مالیکى لە هەوڵدایە یاساى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق هەموار بکاتەوەو لەو رێگەیەشەوە دەیەوێت بدات لە پێگەى محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیران، کە بەنیازە بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو لیستى پەرلەمانى دروست بکات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close